ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی ئایاری 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: له به‌رواری 16ی ئایاری ئه‌م مانگه یه‌كه‌م گه‌شتی وشكانی حاجیانی كورد بۆ وڵاتی سعودیه ده‌ستپێده‌كات، واته ڕێك دوای هه‌شت رۆژی تر .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئه‌وه‌ش هاتووه : هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ حاجیانی كورد تا به باشترین شێوه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكرێت له كاتی چوون و شوێنی مانه‌وه و هاتنه‌وه‌شدا .
شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجییانی کوردستان، ڕایگەیاندووه: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پاڵپشتی پڕۆسەی حەج و عومرە دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمساڵیش له‌سه‌ر راسپارده‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاردرا بڕی 4 ملیار و 200 ملیۆن دینار وه‌ك پاڵپشتی بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج پێشكه‌شی حاجیانی كورد بكریت له هه‌رێمی كوردستان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.