Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:16

كەشوهەوا گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما 41 پلە تێپەڕ دەكات

کوردستان TV
100%

لە سبەینێوە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بەرەو گەرمبوون دەچێت و پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما بۆ 41 پلەی سیلیزی بەرز بێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "لە سبەی پێنجشەممەوە بارستە هەوای گەرمای ئەفریقی دەگاتە ناوچەكەمان و پلەکانی گەرما بەشێوەیەكی گشتی 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە".

دەشڵێت "کاریگەری ئەو بارستە گەرمە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەکشەممەی داهاتوو زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، بەتایبەت لە ئیدارەی گەرمیان كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما 40 بۆ 41 پلە تێپەڕ دەکات".

هەروەها دەڵێت "لە رێكەوتی 12 بۆ 15ی ئەم مانگە شەپۆڵێکی دیكەی تاوەبارانی بەهاری و هەورەبروسکە و تەرزە ڕوو لە ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دووبارە تاوەباران و هەورەبروسکە دەگڕێتەوە ناوچەکەمان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.