پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا ئه‌لفه‌زاله بانگهێشتنامه‌يه‌كى محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه‌دا گه‌يانده نێچيرڤان بارزانى كه بڕياره ديسه‌مبه‌رى داهاتوو، به چاودێريى جه‌نابى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى ميرى قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ بانگهێشته‌كه، ئاماده‌يى نيشان دا كه به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازيارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتنامه‌يه‌كى له سه‌رۆك وه‌زيرانى قه‌ته‌ر پێ گەیشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.