له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا بڕیار وایه ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 7ی ئایاری 2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت، تا ڕێبه‌رایه‌تی ره‌وتی كاسۆلیكی مه‌سیحییه‌كانی جیهان بگرێته ئه‌ستۆ.
میدیا جیهانییه‌كانی نزیك له حكوومه‌تی ڤاتیكان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: ئه‌مرۆ لە که‌نیسه‌ی سیستین بە بەشداری 135 کەسایەتی باڵای کاسۆلیکی له ئاستی جیهاندا کە بە کۆلێژی کاردیناڵەکان ناسراوە پاپایەکی نوێ هەڵدەبژێرێت، لەو پرۆسەکەدا جگه له‌و 135 كاردیناڵه كه پڵه‌ی باڵایان هه‌یه كه‌سی تر بۆی نییه ده‌نگ بدات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین، کەسایەتی دووەمی حكوومه‌تی ڤاتیکان زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیس، جگه له‌وه 10 كاردیناڵی دیكه بۆ بوون بە پاپا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاردیناڵه‌كانه‌وه.
بەپێی یاساكانی ڤاتیكان، ئەو كاردیناڵانەی لە رۆژی دەنگداندا ئامادە دەبن لە كه‌نیسه‌ی سیستین، پابه‌ند ده‌كرێن به چه‌ندین یاسای سنووردار كردن له‌وانه‌ش ، ناتوانن دەستیان بە مۆبایل و جیهانی دەرەوە بگات تا كۆتایی ده‌نگدانه‌كه
یاسای ده‌نگدان به‌جۆرێكه، كاردیناڵەكان چەندین كۆبوونەوە دەكەن و لە بەیانیدا دوو جار دەنگ دەدەن و دوای نیوەڕۆش دوو جاری دیکە دەنگ دەدەن، هەر كاتێكیش پاپای نوێ هەڵبژێردرا، بە هه‌ڵكردنی ته‌می دووكەڵێكی سپی كە لە كه‌نیسه‌ی سیستینەوە دێتە دەرەوە، جیهان و خه‌ڵكی ڤاتیكان لە هەڵبژاردنی پاپایه‌كی تازه ئاگادار دەكرێتەوە .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، كێبركێیه‌كه لە نێوان پێنج كاردیناڵدایە كە ركابەری دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرەنسیس و بوون بە پاپای ڤاتیكان.
جێی سه‌ره‌نجه ، لە رۆژی 21ی مانگی رابردوو، پاپا فرانسیس، پاپای حكوومه‌تی ڤاتیکان بەهۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی سییه‌كان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی داوایی کرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.