د.سەرکار سوورچی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە هیچ توشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون هەبێت، تەنها یەک توشبوو هەیە و ئەویش باری تەندروستی جێگیرە.
ئەمرۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، د.سەرکار سوورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ''لە هەرێمی کوردستان تەنها یەک توشبووی تای خوێنبەربوون هەیە و هیچ نەخۆشێکی دیکەمان نییە، بەداخەوە هەندێک لە میدیاکان هەواڵی نا ڕاست بڵاوکردووەتەوە بە ناوی منەوە کە گوایە گوتومە توشبووی دیکەمان هەیە، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە و دوبارەی دەکەمەوە تەنها یەک توشبوو هەیە و ئەویش باری تەندروستی جێگیرە''.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستیی یەكەم حاڵەتی توشبوونی بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمارکرد و ڕاگەیاند ، توشبووەكە پیاوێكی تەمەن 42 ساڵانە و دانیشتووی كۆیەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.