بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بو بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەم ئێوارەیە کاریگەری خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی تاوەباران دەکات.
رۆژی سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و دەڵێت لەمڕۆوە رەشەبا نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ "ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک و ئەگەرى باران لە سەر هەندێک ناوچەى شاخاوی و سەنتەرى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکانى سنووری پارێزگاى هەولێر و دهۆک".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەشڵێت: "لە دواى نیوەڕۆ کاریگەریى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت و زیاد بوونى خێرایى باش کۆتایى دێت و پلەی گەرما دادەبەزێت".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی چوارشەممە 7ـی ئایار؛ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت هەندێک کاتیش نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە نێوان دوو بۆ سێ پلە لەچاو ئەمڕۆ بەرز ببێتەوە.
ئەمڕۆ پلەی گەرما لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :31 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.