لە هەندێك گەڕەكی شاری هەولێر بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و كێشەی تەكنیكییەوە كارەبای 24 كاتژمێری پچڕاوە، بۆیە كارەبای مۆلیدەكانی گەڕەك هەڵكراونەتەوە.
تیمی پڕۆژەی ڕووناكی لەبارەی پچڕانی كارەبا، لە رێگەی كورتەنامە ئاگاداری بۆ هاووڵاتییان ناردووە و تێدا دەڵێت "بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە کە بۆتە هۆکاری پچڕانی کارەبا".
هەروەها دەڵێت "تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بە بەردەوامی کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات کارەبای نیشتمانی بگەڕێتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە "لە كاتی پچڕانی كارەبا، مۆلیدەی ئەهلی گەرەکەكان کارا دەبێت و تا کۆتايی چاککردنەوەی کارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری.
داواشی لە هاووڵاتییان كردووە لە کۆتایی مانگ هیچ بڕە پارەیەک بە مۆلیدە ئەهلییەكان نادەن، لەبەرامبەر پێدانی ئەو بڕە كارەبایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.