Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:04

ئەمڕۆ پێدانی دۆلار بە حاجییان بە نرخی 1320 دینار دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

لە ئەمڕۆ دووشەممەوە لە لقەكانی بانكی رافیدەین لە پارێزگاكانی عێراق دەست كرا بە پێدانی دۆلار بە حاجییان بە نرخی فەرمی و 1320 دیناری عێراقی.

بانكی رافیدەین رایگەیاند: ئەمڕۆ لە لقەكانی بانكی رافیدەین لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەست كرا بە دابەشكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی كە هەر دۆلارێك بەرامبەرە بە 1320 دینار.

بەگوێرەی رێنماییەكان، هەر حاجییەك دەتوانێت بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی حكوومەت لە بانكی رافیدەین بگۆڕێتەوە، واتە هەر 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دیناری عێراقی.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.