ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای كەركووك رووی دا و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ ئێوارە كاتژمێر 6:21 بوومەلەرزە لە باكوری پارێزگای كەركووك رووی دا.
هێزی بوومەلەرزەكە 3.6 پلەی رێختەر بووە و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە روویداوە.
بەشێك لە هاووڵاتییان بەتایبەت ئەوانەی لە شوێنی روودانی بوومەلەرزەكە بوون، هەستیان پێ كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.