شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە هەر ئەمشەو دووشەممە كۆتایی بەو شەپۆڵە دێت كە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئێستا خۆڵبارینی چڕ هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركووك و هەڵەبجەی گرتۆتەوە.
راشیگەیاند: درەنگانی ئەمشەو خۆڵبارینەكە لاواز دەبێت و کۆتایی پێ دێت.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە ئێوارەوە تاكو نیوەی شەو ئەگەری چالاکبوونەوەی چەند تاوێک تەرزە و باران و هەورەبروسکە دەبێت، ئەم باران و تەرزەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران چالاکتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.