نوێنەرانی سەرۆک بارزانى و نوێنەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم، بۆ گەیاندنى پرسە و سەرخۆشى، سەردانى نووسینگەى (دەم پارتی)یان کرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە کەمال کەرکووکى نوێنەرانى سەرۆک بارزانى و ئومێد خۆشناو نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەرى بڵند ئیسماعیل و عەلى عەونى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە مەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و سەرەخۆشى بەبۆنەى کۆچى دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالی (سری سورەییا ئۆندەر) سەردانی نووسینگەى هەولێرى پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتیـان کرد.
لەسەردانەکەدا پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی و سەرۆکى حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى و سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستانيان گەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.