له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی وه‌سیه‌ته‌كه‌ی پاپا فرانسیس كه به‌ر له مردنی رایگه‌یاند بوو ئۆتۆمبێله‌كه‌م ببه‌خشنه منداڵانی غه‌زه بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ،ئه‌مرۆ وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 میدیا ئەمریکیەکان بڵاویانکردووه‌ته‌وه: بریار وایه ئۆتۆمبێلە گرانبه‌هاكه‌ی پاپا فرانسیس بکرێتە ئۆتۆمبێلێکی خزمەتگوزاری تەندروستیی بۆ منداڵانی غەزە، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه دووره ده‌ستن و له ناوچه دووره‌كانن و ناتوان ده‌ستییان به پێداویستییه پزیشكییه‌كان بگات .
حكوومه‌تی ڤاتیكان پێشتر رایگه‌یاند بوو: پاپا فرانسیس پێش مردنی لە وەسیەتەکەیدا داوای لە رێکخراوەکەی کرد بوو کە ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدەن و پێ‌داگر بوو له‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌بێت ببه‌خشرێت به منداڵانی غه‌زه.
به‌پێی زانیارییه‌كان : ئۆتۆمبێلەکەی پاپا فرانسیس لە جۆری پۆپ مۆبایلە و نرخەکەی نزیکەی 500 هەزار دۆلاری ئەمه‌ریکیە.
بریار وایه دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه، ئامێری سکانەر و پشکنینی خێرای پزیشكی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاپا جێگیر بكرێت ، لەگەڵ هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ چارەسەرکردنی منداڵان به‌شێوه‌ی خێرا و ئانی.
پێشتر پاپا فرانسیس له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م میدیاكانی جیهان رایگه‌یاند بوو: " منداڵانی غەزە ژمارە نین، دەمووچاون، ناون، چیرۆکن و هەر یەکەیان پیرۆزی خۆی هه‌یه".
جێی سه‌ره‌نجه ، پاپا فرانسیس سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیک و بەرێوەبەری حكوومه‌تی فه‌خری ڤاتیکان بووە، لە 21ی نیسانی مانگی رابردوو له ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا به‌هۆی تووش بوونی به شیرپه‌نجه‌ی سییه‌كان کۆچی دوایی کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو : رێکخراوەکەی پاپا فرانسیس لە ئێستادا پارە و سامانەکەی بۆ چاودێری تەندروستی منداڵان و هەژاران خەرج دەکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.