Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

دۆناڵد ترەمپ: زیندانی ئەلکاتراز دەکرێتەوە بۆ سەلماندی دادپەروەری

کوردستان TV
100%

ترەمپ فەرمانی کردووە جارێکی دیکە زیندانی ئەلکاتراز بکرێتەوە دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکەکانی پێشووی وڵات قەدەغە کرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە فەرمانی بە کاربەدەستانی وڵاتەکەی کردووە زیندانی ئەلکاتراز نۆژەنبکەنەوە و جارێکی دیکە بەکاری بهێننەوە.

دوای 60 ساڵ لە داخستنی زیندانی ئەلکاتراز، جارێکیدیکە ئەم زیندانە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەی پاکبکاتەوە لە تاوانبارە گەورەکان.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ئەو زیندانیانەی کە تاوانی گەورە و دڕندانەیان ئەنجامداوە لەناو شارەکانی ئەمریکا دەستگیر دەکرێن دواتر دەبنە هۆی پشێوی نانەوە لەناو زیندانیان و دوای بەربوونیان کاری خراپتر دەکەن، ''بێزاربووم لە ڕەفتارەکانیان هەر بۆیە پێویستە بیاننێرینە زیندانێکی دوور و تایبەت''.

ترەمپ دەڵێت کردنەوەی ئەو زیندانە جارێکی دیکە ئاماژەیە بەوەی یاسا و دادپەروەری هەیە لە ئەمریکا.

چەندین ساڵ ئەم زیندانە داخراوە بەهۆی جۆری سزاکان و خراپی مامەڵەکردن لە گەڵ زیندانیان، سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا بە فەرمی ئەو زیندانەیان قەدەغەکرد بوو، لە بەڵام ترەمپ  لە ژێر ناوی پاراستنی هاووڵاتییانی ئەمریکا جارێکی دیکە زیندانەکەی کردەوە.

زیندانی ئەلکاتراز چیە؟

ئەم زیندانیە دەکەوێتە دوورگەیە لە سەنفرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا، هەڵاتن لەم زیندانە تا ڕادەیەک ئەستەمە، سیستەمی پاراستنی سێ ئەوەندەی زیندانی دیکە بەهێزترە، تەنها یەک کەس توانیویەتی لەم زیندانە هەڵبێت ئەویش کامبل بروس بوو.

لەم زیندانەدا تەنها چوار ماف هەیە (جلوبەرگ،خواردن،شوێنی مانەوە،پزیشک) مافەکانی دیکە دەستکەوتە دەبێت بەدەستی بهێنیت لە رێگەی کارکردن، وەک ، نامە گۆڕینەوە، رێگەدان بە خێزان سەردانت بکەن، بەکارهێنانی پەرتوکخانە، بەکارهێنانی ژووری هونەری زۆرێکی دیکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.