Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 13:03

وەزیری دادی عێراق: ئەمڕۆ هەڵەبجە بە فەرمی بوو بە 19ـەمین پارێزگای عێراق

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی، وەزیری دادی عێراق دەڵێت؛ لە ئەمڕۆوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

رۆژی دووشەممە 5ـی ئایاری 2025، د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە؛ "ئەمڕۆ یاسای ژمارە 7ـی ئیستیحداسکردنی پارێزگای هەڵبجە لە وەقایعی عێراقی بڵاوکرایەوە و لە ئەمڕۆوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

د. خالید شوانی دەڵیت؛ " بەو هیوایەی ئیستیحداسکردنی پارێزگای هەڵەبجە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو کوردستان و هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان".

 

 

رۆژی سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد و فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ دەرکرد.

 

پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025 پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ هەڵەبجە وەکو 19یەمین پارێزگای عێراق پەسندکرا و دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.

  

زیاتر لە 11 ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی لەلایەن سەرۆک بارزانی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەرچوو، رۆژی 16ـی ئاداری 2014 كاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی هاوكات لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆک بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دەركرد.

 

رۆژی 5ـی ئازاری 2014 له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆک بارزانی کە ئەوکات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، داوای له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم کرد چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات.

 

13ـی ئازاری 2014 سەرۆکی حکوومەتی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی قبووڵ کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا واژۆكردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.