کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپلیکەیشنی سکایپی بۆ هەمیشە داخست.
ئەمرۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025، دوای 22 ساڵ لە خزمەتکردنی بەکارهێنەرانی، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی رایگەیاند ئەپڵیکەیشنی سکایپ کۆتایهات.
کۆمپانیاکە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا پلانەکانی خۆی بۆ ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکە ڕاگەیاند و داوای لە بەکارهێنەران کرد هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی لۆگی چاتەکانیان پێش ئەوەی ئەپەکە بۆ هەمیشە لەکاربخەن.
سکایپ یەکێکە لە یەکەمین پلاتفۆرمەکانی پەیوەندی ئۆنلاین. لە ساڵی 2003 کەوتە بازاڕەوە و بەهۆی پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆی بێبەرامبەر بە خێرایی لە جیهاندا بڵاوبووەوە، زیاتر لە 600 ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو. لەلایەن کۆمپانیاکە ebay لە ساڵی 2005 خاوەنداریەتی گیرایەدەست و پاشان لە ساڵی 2011 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە بڕی 8.5 ملیار دۆلار بوە خاوەنی سکایپ.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی مایکرۆسۆفت دێت بۆ گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی بەرنامەی مایکرۆسۆفت تیمز، کە بووەتە بەردی بناغەی سیستەمی پەیوەندییە دیجیتاڵییە مۆدێرنەکانی کۆمپانیاکە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە،مایکرۆسۆفت تیمز لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ژمارەی کات بەسربردن لەسەر پلاتفۆرمەکە چوار هێندە زیادیکردووە، سەدان ملیۆن بەکارهێنەریش لە سەرانسەری جیهاندا زیادیکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.