Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 22:16

نرخی زێڕ نا جێگیرە و جارێکیتر بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 675 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 258  دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار و 550 دینار خەمڵێندراوە".


بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 258 دۆلاری ئەمەریکییە.


لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 770،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 707،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 675،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە  18 = 578،000

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.