به‌هۆی بوونی زبڵ و خاشاكێكی زۆر كه به ده‌یان تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت رۆژانه له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كۆده‌كرێته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ولێر به ڕێگای جیاواز له‌ناو ده‌برێت ،بوونی كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ریسایكلین پێویستییه‌كی گرنگه و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: بابه‌ته‌كه جێی بایه‌خی حكوومه‌تی هه‌رێمه و له‌ژێر دیراسه‌كردن دایه .
كارزان عەبدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به (تۆڕی میدیایی كوردستان)ی راگه‌یاند: بابه‌تی دامه‌رزاندنی كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ریسایكلین (له‌ناوبردنی زبڵ و خاشاك) بۆ شاری هه‌ولیر پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییی گرنگه و به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانین.
كارزان عەبدولهادی راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر هێڵن و بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر كات ماوه كه بڕیاری لێ بدرێت، به‌ڵام نه‌شیشارده‌وه كه له نزیكترین كاتدا كارگه‌یه‌كی ڕیسایكلین بۆ شاری هه‌ولیر داده‌نرێت بۆ پاڵاوتنی زبڵ و خاشاكی هه‌ولێر.
كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یە، بۆیه ناكرێت فه‌رامۆش بكرێت و به‌دڵنیایی له نزیكترین كاتدا شاری هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی مۆدێرنی تایبه‌ت به ریسایكلینی ده‌بێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.