وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مرۆ شه‌ممه گه‌ڕی چواره‌می دانوستانی نێوان شاندی باڵای ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ناو بژیوانی عوممان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌هۆكاری لۆجیستی و ته‌كنیكی دواخراوه بۆ كاتێكی نادیار، سه‌رۆك كۆماری ئیرانیش رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر پێگه‌و سه‌نگی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گیرێت له دانوستانه‌كان به‌رده‌وام نابین.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4-5-2025 له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ل (تێهران تایمز) مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئیران راشكاوانه رایگه‌یاندووه: ئێمه چووینه‌ته ناو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تا هه‌موو جیهان بزانێت ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه جیهانییه‌كانه، نه‌ك دانوستانه‌كان له‌پێناو سه‌پاندنی داواكارییه‌كان به‌سه‌ر ئێران درێژه‌ی پێبدرێت .
مه‌سعود پزیشكیان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئێمه له‌سه‌ر چه‌كی ناوه‌كی چووینه‌ته ناو دانوستانه‌كان وه‌كو رێزگرتنێك له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌ك وه‌ستاندنی پیتاندن ،چونكه ئێران واز له پیتاندن ناهێنێت ،به‌ڵام ده‌كرێت قسه له كه‌مكردنه‌وه یان سنوورداركردنی رێژه‌كه‌ی بكرێت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا مه‌سعود پزیشكیان راشیگه‌یاندووه : ده‌بێت له دانوستانه‌كان پێگه‌و سه‌نگی ئیران له‌به‌رچاو بگیرێت ،چونكه له ده‌ره‌وه‌ی دانوستانه‌كانیش ئێران هه‌ر خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی.
پزیشكیان، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: ئه‌گه‌ر هه‌ست به په‌راوێزخستن یان بچووككردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئیران بكه‌ین، ئه‌وا بێ شك هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و له دانوستانه‌كان ده‌كشێینه‌وه جا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێت یان هه‌ر وڵات و لایه‌نێكی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.