Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 12:36

پارتی و یەکێتی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

شاندێکی هەڵبژاردنی پارتی بەسەرۆکایەتی جەعفەر ئیمنیکی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد و لەلایەن ڕزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی پێشوازی لێکرا.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆی تەکنیکی دەکرێت ئاخۆ چەندە گونجاوە پارتی و یەکێتی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

ئاماژەی بەوەش دا، ئەمجارە پارتی و یەکێتی دەیانەوێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەنگ بەدەستبێنن و هیچ کورسیەک بەفیرۆ نەچێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی تەکنیکی هەردوولایە و بۆچونی خۆیان لەسەر پرسەکە دەخەنە ڕوو، چونکە مەبەستیانە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەتی لە کەرکووک ڕێژەی کورسییەکانیان زیاد بکەن. چونکە بەگوێرەی یاسا هەر کاندیدێک ڕێژەی دەنگەکانی خۆی دەبات، واتە دەنگ بۆ حزبەکە کۆناکرێتەوە. بۆیە لەڕووی تەکنیکیەوە ئەگەر کاندیدی زۆر لەلایەن حزبە کوردیەکانەوە پێشکەش بکرێت ڕەنگە کاندیدی پێکهاتەیەکی دیکە بتوانێت کورسیەکە بباتەوە 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.