Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 07:01

کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران هەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و ئەگەری تاوەباران هەیە.

رۆژی یەکشەممە 5ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و شوێنی جیا جیا وە لە کاتەکانى شەودا ئەگەرى لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم''. 

هەر بەپێی پێشبینییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە نێوان دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و تاوەکو سبەی هەر وا بە جێگیری دەمێنێتەوە.

لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ سبەی، دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت:"اسمان پەڵەهەور وە لەناوچەکانى باکور نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت , لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لە ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات''.

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 31  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان :37 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.