بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێک رادەگەیەنێت کە بەیانی ئەمڕۆ خوشکەکەی خۆی لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوشت.
رۆژی شەممە 3ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند؛ "دوای ئەوەی ئەمڕۆئاگادار کراینەوە بە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد".
پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵیت؛ "لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت. کچێک بەناوی (ن. ئـ. ع) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ئـ. ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر؛ "دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەپێی ماددە 406 لە یاسای سزادان دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.