وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-هه‌ولێر"میتێكس" بە سەرپەرشتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار له هەولێر دەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
رۆژی شەممە 3ـی ئایاری 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە؛ "گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش له نزیكه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی پێشانگه‌كه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگه‌كه ده‌كات".
پێشانگاکە رۆژی سێشەممە 6ـی ئایار لە پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دەکرێتەوە و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سێیەمین جار لە هەولێری پایتەخت ده‌كرێته‌وه و بە گەورەترین پێشانگای گەشتیاری لەسه‌ر ئاستی عێراق و ناوچەکە دادەنرێت.
وەزارەتی شارەوانی دەڵیت؛ "دوێنێ ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئامادهکارییهكان، شوێنی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكاری و پاڵپشتییه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پێشانگاكه دووپاتكرده‌وه".
زیاتر روونکراوەتەوە؛ "هاوشانی پڕۆژە و گه‌وره‌کۆمپانیا گەشتیارییەکان، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هه‌ولێر و سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جوانترین و نوێترین دیزاینی پێگەکانیان کردووە و لەم پێشانگایە بەشدارن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.