Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 04:24

نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرز بوویەوە

کوردستان TV
100%

نرخی زێڕ لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا بەردەوام رووی لە نزمبوونەوە بوو و لەو ماوەیەدا مسقاڵێق زێڕ نزیکەی 50 هەزار دینار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

 

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 675 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 240  دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار و 850 دینار خەمڵێندراوە".

 

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 240 دۆلاری ئەمەریکییە.

 

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 770،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 707،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 675،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە  18 = 578،000

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.