Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 14:28

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:فەرەنسا رۆڵی تێکدەر دەبینێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران،فەڕەنسا رۆڵی تێکدەر دەبینێت و دەیەوێت لەو رێگەیەوە پێگەی خۆی لە ئەوروپا بەهێزبکات.

ئەمرۆهەینی 2ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە: "لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبارەی ئەوەی کە ئێران چەکی ئەتۆمی پەرەپێدەدات دوورن لە ڕاستی و بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەکەینەوە".

لەبارەی هەڕەشەکانی فەرەنساوە گوتی،ئێران پابەندی رێکەوتننامەی ئەتۆمی دەبێت و پێویست ناکا فەرەنسا رۆڵی تێکدەر ببینێت.

گوتەکانی بەقائی دوای ئەوە دێت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئێرانی تۆمەتبارکرد بەوەی نایەوێت لەبارەی چەکی ئەتۆمی رێکبکەوێت و گوتبووی ئەگەر ئێران ویستی رێکەوتنی نەبێت دەبێت ئەوروپا سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.