Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 05:27

ئیسڕائیل لەسەر دروزەكان هۆشداری توند دەداتە سەرۆك كۆماری سووریا

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل هۆشداری توندی داوەتە سەرۆك كۆماری سووریا بەوەی كە وەڵامی توندیان دەبێت ئەگەر رێگری لە ھێرشكردنە سەر پێكهاتەی دروزییەكان لەنێو خاكی سووریا نەگرێت.

یسڕائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل رایگەیاند: ئیسڕائیل پابەندە بە پارێزگاریكردن لە دروزەكان و لە نزیكەوە چاودێری دۆخیان دەكات.

راشیگەیاند: پەیاممان بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا ناردووە كە رێگریكردن لە هێرشكردنە سەر دروزەكان ئەركی ئەوانە.

هەروەها رایگەیاند: ئەگەر هێرشەكان بۆ سەر دروزەكان بەردەوام بێت و رژێمی سووریاش نەیتوانی رێگری لە هێرشەكان بكات، ئەوا ئیسڕائیل بە توندی وەڵامی دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا لە بۆسەیەكدا لە پارێزگای سویدا 23 چەكداری پێكهاتەی دروزییان كوشت كاتێك لە رێگەدا بوون بۆ پشتگیریكردن لە چەكدارە هاوڕێكانیان لە شارۆچكەی سەحنایا لە نزیك دیمەشق.

هەر لە بۆسەكەدا چەند چەكدارێكی دیكەش برینداربوون، سوپای ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كە بریندارەكانیان بردووەتە نێو خاكی ئیسڕائیل بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی.

دوێنێ چوارشەممە چەكدارە دروزەكان لە شارۆچكەی سەحنایا لە نزیك دیمەشق هێرشیان كردبووە سەر سوپا و ئاسایشی گشتی سووریا، لە ئەنجامی هێرشەكان 20 ئەندامی سوپا كوژران، لەبەرامبەریشدا 6 چەكداری دروز كوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.