وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیی كاتی سووریا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباریی ناوه‌خۆیی سووریا ده‌كه‌ن ڕێگریمان لێ ده‌كه‌ن كه به ئه‌ركی مێژوویی و ئه‌خلاقی خۆمان هه‌ڵسین به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1-5-2025 ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له بلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسیوویه‌تی : فشارێكی زۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی ئێستای حكوومه‌تی كاتی سووریا هه‌یه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كردووین كه نه‌توانین به‌رپرسیارانه به ئه‌ركی خۆمان هه‌ستین بۆ دروستكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له ناوه‌خۆدا .
راشیگه‌یاندووه : داواكردنی ده‌ره‌كی له ده‌ستوه‌ردان له بڕیاره هه‌ستیاره‌كان هیچی لی به‌رهه‌م نایه‌ت جگه له ئاڵۆزی ناوه‌خۆیی، چونکە ئەزموونی ناوچەکە و جیهان له ئێستا‌و رابردوودا شایەتحاڵی ئەوەن کە گەلان چۆن باجی ئه‌و دەستوەردانە ده‌ره‌كیانه‌یان داوه .
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتیی سووریا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو: به بۆچوونی ئێمه باشترین رێگا بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوه‌خۆیی سه‌قامگیری وڵات ئه‌وه‌یه په‌نا بۆ گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر ببه‌ین به‌ده‌ر له به‌كارهێنانی رێگاكانی توندوتیژی و سرینه‌وه‌ی یه‌كتر.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، هه‌موو وڵات و حكوومه‌تێك هێز له گه‌له‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، هێزی ئێمه‌ش گه‌لی خۆڕاگر و دڵسۆزی سووریایه به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه كه شایه‌نی ژیانێكی باشتر‌و شكۆمه‌ندانه‌ترن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.