ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕ و پێكدادانەكانی ناوچەی سەحنایا لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا كۆتایی هات و سوپا و هێزە ئەمنییەكان كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی ناوچەكەیان راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی و چەكدارانی دروز لە ناوچەی سەحنایا لە نزیك دیمەشق رووی دا.
گوتەبێژی هێزەكانی ئاسایشی گشتی سووریا رایگەیاند: دوای 20 كاتژمێر رووبەڕووبوونەوەی بەردەوام، ئەم ئێوارەیە كۆتایی بە شەڕ و پێكدادانەكان هات و هێزەكان بەتەواوی كۆنتڕۆڵی ناوچەی سەحنایان گرتەوە دەست.
راشیگەیاند: لە رووبەڕووبوونەوەكاندا بەشێوەیەكی گشتی 16 كەس لە هێزەكانی ئاسایشی گشتی كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە ژمارەی قوربانی چەكدارەكان رایگەیاند، لە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا 6 چەكداری دروز كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.