ئسرائیل هێرشی کردە سەر گرووپكی چەکداری حکوومەتی کاتی سووریا کە بەنیاز بوون هێرشبکەنە سەر دروزەکان و ناتەنیاهۆ هۆشداریدا لەوەی بەهیچ جۆرێک نابێت هێرش بکرێتە سەر دەروزەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025، ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە لە ناوچەی سەحنایە لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا هێرشی کردووەتە سەر ئەو گرووپانەی کە بەنیازن هێرش بکەنە سەر دەروزەکان.
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "سوپای ئیسرائیل هێرشێکی لە دژی توندڕەوەکان ئەنجامدا کە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر دەروزەکان لە سەهنایا".
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ''هێرشمان کردە سەر گروپێکی توندڕەو کە دروزەکانی باشووری دیمەشقیان کردە ئامانج''.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، تەلئەبیب پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی دەروزەکان لە سوریا دووپاتدەکاتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی بۆ حکوومەتی کاتی سوریا دەرکردووە بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئەم پێکهاتەیە بکرێت. لەلایەکی دیکەوە، وەزیری وزەی ئیسرائیل و ئەندامی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل، ئێلی کۆهین، گوتی: ئیسرائیل لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە دروزەکان لە سووریا بێدەنگ نابێت."
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، هێزەکانی ئاسایشی گشتی سووریا بەتەواوەتی گەمارۆی دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شاری جەرامانەیان داوە بۆ ڕێگری کردنیان لە هاتنە ژوورەوەی هەر گروپێکی چەکدار و دەست تێوەردان لە شارەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.