Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 10:48

وەزیری دەرەوەی ئێران: دووشەممەی داهاتوو لەگەڵ ئەمەریکا کۆدەبینەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا بە ناوبژیوانی عومان، رۆژی دووشەممە 5ـی مانگی داهاتوو لە رۆما بەڕێوەدەچێت.

 

رۆژی چوارشەممە 30ـی نیسانی 2025 عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند؛ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بە ناوبژیوانی عومان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەگەڵ ئەمەریکا کۆدەبینەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی؛ رۆژی هەینی، سێ رۆژ بەر لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمەریکا، لەگەڵ نوێنەرانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا کۆدەبینەوە و وردەکاریی دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمەریکایان لەگەڵ تاوتوێ دەکەین.

 

عێراقچی ئامادەیی وڵاتەکەی پێشاندا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە و رایگەیاند؛ ئامادەم بۆ پێشاندانی نیازپاکی سەردانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا بکەم.

 

ئەمەریکا و ئێران تاوەکو ئێستا سێ جار بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران کۆبوونەتەوە، دوو لە کۆبوونەوەکان لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچووە و کۆبوونەوەیەکیشیان لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بووە، دوای کۆتایی هاتنی هەر سێ کۆبوونەوەکە، شاندی هەردوو لا گەشبینی خۆیان بە ئەنجامی کۆبوونەوەکان پێشانداوە.

 

ئەمەریکا ئامانجی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران بۆ "دوورخستنەوەی ئێران لە چەکی ئەتۆمی" وەسف کردووە و تاوەکو ئێستا چەندین جار دۆناڵد ترەمپ هەرەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر تاران لەگەڵیان رێکنەکەوێت، "بژاری سەربازی" بەرامبەر بەکاردەهێنن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.