Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 11:22

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەرانی نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد و دۆخی پارێزگا و گوزەرانی هاووڵاتییانی نەینەوایان تاوتوێ کرد.

 

ڕۆژی چوارشەممە 30ی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی رایگەیاند؛ "لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد".

 

لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی سەرۆک بارزانی، بارەگای بارزانی روونیکردووەتەوە؛ "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گوزەرانی هاووڵاتییان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە نەینەوا کرا".

 

هەر لە دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا؛ "جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکانی پارێزگایی نەینەوا کرایەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.