رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ئێران و سووریا و عێراق لە رێزبەندی خراپترینی جیهانن لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئێران یەکەمی لیستەکەی گرتووە.
ساڵانە بەهۆی توندوتیژیەوە وڵاتان چەندین تاوان و کاری نامرۆڤانە دژ بە خەڵکی دەکەن، رێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی تەواوی داتاکان کۆ دەکاتەوە و ساڵانە ناوی خراپترین ئەو وڵاتانە لیست دەکات کە زۆرترین پێشێلکاری دژ بە مافەکانی مرۆڤی تێدا ئەنجام دەدرێت، لە رێزبەندییەکە هەریەک لە ئێران و عێراق سووریا زۆرترین پێشێلکاری دژ بە مافەکانی مرۆڤی تێدا ئەنجام دراوە
ئێران زۆرترین سزای لە سێدارەدان ئەنجام دەدات
لە ئێران مافەکانی مرۆڤ لە زۆر رووەوە پێشێل کراون لەوانە، بەهیچ جۆرێک هاووڵاتییان مافی دەربڕینیان نییە، لە زیندانەکان زۆرترین ئەشکەنجەی بێ رەوای زیندانیان دەدرێت، ساڵانە زۆرترین بڕیاری لە سێدارەدان دەردەکات و لەناو جەرگەی شار لە سێدارەیان دەدات،لەلایەکی دیکەوە لە رووی ئابووریەوە هاووڵاتییانی دووچاری قەیرانێکی دارای سەخت کردووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی وڵاتەکە هیچ ئاسانکاری بۆ ژیان لەوێ نەهێشتووەتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی بیانەوێت رەخنە بگرن لە دەسەڵات بە تاوانی گەورە دژ بە وڵات سزادەدرێن و زۆرکەسیشیان بێسەر و شوێن دەکرێن و تەرمیان دیار نامێنێت، توندوتیژی دژی ئافرەتانیش لەو وڵاتە یەکێکە لە خاڵە نەرێنییەکانی ئەو وڵاتە.
عێراق زۆرترین ئافرەت بەناوی شەرەفەوە دەکوژرێت
بەهۆی ئەوەی زۆرترین رووداوی کوشتن لەو وڵاتە روو دەدات لە ژێر ناوی شەرەف) هەروەها بەهۆی بوونی زۆرترین عەشیرەت و شەرە بەردەوامەکانی عەشیرەتەکان زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر بە یەکدی دەکەن، مافی ڕادەربڕین لەو وڵاتە نییەو بەهیچ جۆرێک رەخنە لە بەرپرسانی ئەو وڵآتە نادرێت، شەری مەزهەب، هەمیشە شەر لە نێوان شیعە و سوونە هەیە و کێشە و نانۆکییەکانیان بە بەردەواممی هەیە، ئەوەندەی هێزی چەک لەو وڵاتە بەکار دێک دیموکراسیەت و دیپلۆماسی لەو وڵاتە بەکار نایەت، لەرووی ئابووریەوە یەکێک نیە لەو وڵاتانەی مافی تەواو بە هاووڵاتییانی بدات هەروەها لەرووی رێکارەکانی پاکراگرتنی ئاو و هەوای یەکێکە لە خراپترین وڵاتان و گوێ بە رێکارە تەندرووستیەکان نادان بەهیچ جۆرێک.
سووریا زۆرترین تاوانی قێزەونی بەرامبەر بە زیندانیان ئەنجامداوە
سووریا، لە سەردەمی بەشار ئەسەد زۆرترین تاوان بەرامبەر بە هاووڵاتییان و زیندانیان ئەنجامدرا، زیندانی سیدنا یەکێک بوو لەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرانەی کە دەیسەلمێنێت سووریا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تاوانی قێزەونی تێدا ئەنجامدراوە، سەبارەت بە دوخی ئابووری ئەو وڵاتە لە دۆخێکی نا هەمواردایە و هاوڵاتیان بەهۆی بێکاری و بێ پارەی دەناڵێنن، شەری خێلەکیش لەو وڵاتە زۆرە، مافەکانی دەربڕین و داواکاری لەو وڵاتە لەو پەری ئاست لاوازیدایە بەهیچ جۆرێک مافی ڕادەربڕینیان نییە و داواکارییەکانیان پشتگوێ دەخرێت، بەهۆی شەرەفەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری ئافرەت لەو وڵاتە دەکوژرێت، تا ئێستا لەو وڵاتە توندوتیژی بەکار دێت دژی منداڵان لە قوتابخانەکان و لە سنووری ماڵەوەشیان، لەگەڵ دەست بە کاربوونی دەشەڵاتی نوێی وڵات ئا ئێستا هیچ شتێک چاک نەکراوە و تا ئێستا مافی مرۆڤ لەو وڵاتە جێگەی پرسیارە.
بەهۆی جەنگەنگەکانی ئەم ساڵانە چەندین وڵات ناویان لە پرۆگرامەکە هەیە وەک
*ئۆکراینا، بەهۆی ئەو جەنگە بەردەوامەی لەگەڵ رووسیا زۆرترین کوشتن و تاوان لەو وڵاتە روودەدات، بەهای مرۆڤایەتی لەو وڵاتە تەواو پێشێل کراوە، رووسیا بێ گوێدانە منداڵ و ژن و پیر و هاوڵاتیانی ئاسایی.
*ئیسرائیل و فەڵەستین: بەهەمان شێوەی ئۆکراینا بەهۆی جەنگەوە تەواوی مافەکانی مرۆڤی تێدا پێشێل کراوە.
*ئیسپانیا ، بەهۆی گواستنەوەی چەک بە هەردوو رێگەی یاسای و نا یاسایی بە تاوان باری سەرەکی جەنگی غەززە دادەنرێت، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی خراپی گوزەرانی خەڵکی ئەو وڵاتە تەنها لە ماوەی ٣ مانگی کۆتای ساڵی 2024 نزیکەی 20،583 هاووڵاتیی ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە، حکوومەتی وڵاتی ئیسپانیا بەهیچ جۆرێک ناهێڵێت هاووڵاتییان رای خۆیان دەرببڕن و بە حکوومەتێکی سەرکوتکەر ناسراوە، هەروەها لە ئسپانیا هێرشی نارەوا دژی هەرێمی کەتەلۆنیا هەیە و ئاسایشی ئەو وڵاتە چاوپۆشی رووداوەکان دەکەن.
ئیتاڵیا، بەهۆی زۆری تاوانکردن لەو وڵاتەو چەساندنەوەی زیندانیان دوور لە بەهاکانی مرۆڤ.
چەندین وڵاتی کە لیست کراوە بەڵام ئەمانە خراپترینی لیستەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.