Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 14:58

لە رووداوێكی تەقەكردن لە وڵاتی سوید كوژراو و بریندار كەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە رووداوێكی تەقەكردن لە سەنتەری شاری ئوپساڵا كەوتەوە و بەهۆیەوە كوژراو و بریندار هەیە.

پۆلیسی شاری ئوپساڵا لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان رایگەیاند: بەهۆی تەقەكان سێ كەس كوژراون و ژمارەیەك برینداریش هەن.

راشیگەیاند كە لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە و تا ئێستا بە دروستی هۆكاری تەقەكان نەزانراوە.

پۆلیسی ئوپساڵا جەختیشی كردۆتەوە كە شوێنی رووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و بەدوای ئەو كەسانە دەگەڕین كە تەقەكانیان كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.