وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە مانگی رابردوو بایی نزیكەی 8 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە مانگی ئاداری رابردوو بڕی 106.663.211 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە.
بڵاویشی كردەوە: داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو بریتی بووە لە 8 ملیار دۆلار.
هەروەها بڵاوی كردەوە: بەشی هەرەزۆری نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە مانگی رابردوودا نەوتی پارێزگای بەسڕە بووە كە بڕی 104.740.398 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە، رێژەكەی دیكەش نەوتی كەركووك بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.