سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی نوێی كەنەدا كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامە پیرۆزباییەكەی ئەمڕۆ سێشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە "پیرۆزبایی لە مارک کارنی دەکەم بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا".
هەروەها رایگەیاندووە "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشی و بنیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو گەلی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەکەم لەژێر سەرکردایەتیتان".
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە "پابەندیی کەنەدا بۆ سەقامگیریی جیهانی بە تەواوی لەگەڵ پابەندیی ئێمە هاوتەریب و یەکانگیرە".
Congratulations @MarkJCarney on your election as the Prime Minister of Canada.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 29, 2025
I look forward to building on our partnership and the strong ties between our peoples, under your leadership.
Canada’s commitment to global stability resonates strongly with us -mb.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.