ئەمڕۆ سێشەممەمەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی تایلەندی کرد بە سەرۆکایەتيی دوسیت ماناپان ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی تایلەند.
لە دیدارەکەدا کە سوپارک پرۆنگسورە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا.
شاندەکە خواستی برەودان بە هاریکاريی هاوبەش و هاوئاهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و خوێندن تەندروستی و بەدیجیتەڵکردن دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.