Erbil 31°C شەممە 17 ئایار 14:57

سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد و فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ بەپارێزگابوونی دەرکرد.

 

رۆژی سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق یاسای بەپارێزگایبوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد و فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ بەپارێزگابوونی دەرکرد.

 

پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025 پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ هەڵەبجە وەکو 19یەمین پارێزگای عێراق پەسندکرا و دواتر یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا.

 

فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەبێت لە رۆژنامەی وەقایع بڵاوبکرێتەوە و دوای بڵاوبوونەوەی هەڵەبجە بە فەرمی دەبێتە 19ـەیەمین پارێزگای عێراق.

 

رۆژی 16ـی ئاداری 2014 كاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی هاوكات لەگەڵ ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهید، سەرۆک بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید دەركرد.

 

رۆژی 5ـی ئازاری 2014 له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆک بارزانی کە ئەوکات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو، داوای له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم کرد چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات.

 

13ـی ئازاری 2014 سەرۆکی حکوومەتی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی قبووڵ کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا واژۆكردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕاگەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.