ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سهرۆکی نێردهی یهکێتیی ئهورووپا کۆبوویەوە و هەردوولا بەهێزکردنی هاوکاریی و هەماهەنگییەکانیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆز تۆماس سەیلەر سەرۆکی نێردهی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "لە کۆبوونهوهکهدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لهگهڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییهوه".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا؛ "نێچیرڤان بارزانی جهختی له گرنگیی ڕۆڵی یەکێتیی ئەوروپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردهوه، بهتایبهتی لە بوارەکانی گەشەپێدان، مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریی ئابووری و کولتووریدا".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ "باڵیۆز تۆماس سەیلەر پابهندیی یهکێتیی ئهوروپای به بهردهوامیی پشتگیری له عێراق و ههرێمی کوردستان دووپات کردهوه، ههروهها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەکێتیی ئەوروپای بۆ برهودان بە بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نیشان دا". هەروەها دۆخی سووریا و ناوچهکه بهگشتی، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.