Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:14

نرخی نەوت دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، لە بازاری جیهانیی نەوت نرخی نەوتی خاو گەیشتە 65 دۆلار و 20 سەنت.

بەهۆی جێگیرنەبووی باری ئابوری وڵاتان و پێناسە گومرگییەکان گۆڕانکاری خێرا و بەردەوام لە نرخی نەوتی خاو هەیە.

لە سەرەتای مانگی نیسان نرخی نەوتی خاو 74 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی پێناسە گومرگییەکان دابەزینێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و تا ئێستا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوەتەوە، بەرزترین نرخی لەو کاتەوە 68 دۆلار بووە.

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان:

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 65 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە 0.66- ٪ دابەزیوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە بڕی 61 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە 0.67٪ دابەزیوە

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.