Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 08:51

هۆكاری تەقینەوەكەی شاری بەندەر عەباس ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی ئێران هۆكاری كەوتنەوەی تەقینەوەكەی رۆژی شەممەی رابردووی بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباسی ئاشكرا كرد.

ئەسكەندەر موئمینی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند: هۆكاری تەقینەوەكەی بەندەری شەهید رەجایی كەمتەرخەمی و رێزنەگرتن بووە لە رێكارە ئەمنییەكانی بەندەرەكە.

موئمینی ئاشكراشی كرد كە تیمەكان تا ئێستا سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەیەن كە لە ئەنجامی تەقینەوەكە كەوتۆتەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لەنێو بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباسی ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران كەوتەوە، تا ئێستا بەفەرمی هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە رانەگەیەنراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بەرگریی شارستانی پارێزگای هورموزگان تا ئێستا تەرمی 65 كەس لەنێو بەندەرەكە دۆزراونەتەوە، هەروەها 1115 كەسیش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.