ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبای لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بۆ جاری دووه‌م بە ئەمینداری گشتیی ره‌وتی فوراتەین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له تویتێكدا له تۆڕی(ئێكس ) پیرۆزبایی نامه‌یه‌كی به زمانی عه‌ره‌بی بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناردووه كه تیایدا هاتووه : "پیرۆزبایی لەبرای بەرێزم محەمەد شیاع سودانی دەكەم،بە وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانەی ئه‌ندامانی دووه‌م كۆنگره‌ی ره‌وتی فوراتەین و مانه‌وه‌ی بە ئەمینداری گشتیی ره‌وته‌كه".
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش هاتووه: ئەم نوێكردنەوە پێزانینی جەماوەرە بۆ رێباز و ئەزموون و كاریگەری به‌ڕێزتان له سه‌ر ئاستی نیشتمانی.
راشیگه‌یاندووه: لەناوی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی به‌ڕێزتان بەرزدەنرخێنین، بەخۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون دەكەین بۆ خێروخۆشی عێراق و سەقامگیرییەكەی .
ره‌وتی فوراته‌ین له ساڵی 2021 له‌سه‌ر ده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دامه‌زرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.