وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق بڵاو دەكاتەوە.
سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ژمارەی تووشبووان بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكانی عێراق بۆ 26 كەس بەرزبووەتەوە.
راشیگەیاند: شەوی رابردوو تووشبوویەكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای كەركووك گیانی لەدەست دا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستان بەهۆی نەخۆشییەوە بووە 4 كەس.
ئەو كەسەی شەوی رابردوو لە كەركووك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دابوو ناوی (زەكەریا قاسم) تەمەن 55 ساڵ بوو و پیشەی قەساب و گۆشتفرۆش بوو، چەند رۆژێك پێش ئێستا تووشی نەخۆشییەكە ببوو.
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی تەندروستی كەركووك بە (تۆڕی میدیایی كوردستان)ی راگەیاندبوو كە دوو حاڵەتی دیكەی تای خوێنبەربوون لە كەركووك ماون. جەختیشی كردبووەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.