ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025 بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و دیپلۆماسی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرەو ئەمهریکا بەڕێکەوت.
ئهمرۆ پێنجشهممه فوئاد حوسێن له پۆستێكیدا له بلاتفۆڕمی (ئێكس) ڕایگەیاندوه: "ئێمە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا بەڕێکەوتین، لەوێ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامدەدەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمهریکا و هەماهەنگی هەوڵەکان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان".
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەشداوە : "هەر لە سەردانەکەماندا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەش و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا دەکەین" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.