Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:43

کارەبای سلێمانی: ئەمڕۆ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت

100%

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری بەشێک لە دانیشتووانی شارەکە دەکاتەوە بەهۆی گۆڕینی هێڵی کارەبا ئەمڕۆ بەشێک لە ناوچە و گوندەکان کارەبایان نابێت.

 

رۆژی یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: "ئاگاداری بۆ کارگەکانی سنووری عەربەت و مەیدانی دارفرۆشان و گوندەکانی دەمرکان، یەخیماڵی و یەکماڵە کە دەکەونە سەر فیدەری 90، ئەمڕۆ کارەبایان نابێت".

 

لەبارەی هۆکاری بڕینی کارەبا لەو شوێنانەش بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی روونیکردووەتەوە؛ "بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گۆڕینی بەشێک لە هێڵی 132 کەی ڤی هێڵی دەربەندیخان-باشور و دەربەندیخان-ئەزمەڕ، رۆژی 20ـی نیسانی 2025 کارەبایان نابێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.