ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی نیسانی 2025 گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆتاییهات و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگه‌یاندووه، گه‌شبینن به نزیكبوونه‌وه له رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
دانوستانەکانی ئێران و ئەمه‌ریکا بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر سنوورداركردنی چاڵاكییه ئەتۆمییەکانی ئێران گه‌ڕی دووه‌می به شێوه‌ی ئه‌رێنی و له‌یه‌كترگه‌یشتنی باش تێپه‌ڕاند و چووه قۆناغێكی تر كه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كه نوێنه‌ری باڵای ئیرانه بۆ دانوستان له‌گه‌ل شاندی ئه‌مه‌ریكا به میدیاكانی نزیك له حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕایگەیاند: دانوستانەکانیان لەگه‌ڵ ئەمه‌ریکا باش و ئه‌رێنی بووه و له داهاتووش گه‌ڕی تری دانوستانه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه : بڕیار وایه ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو گەڕی سێیەمی دانوستانەکان به نێوه‌ندگیریی عه‌ممان بەڕێوەبچێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.