Erbil 10°C شەممە 19 نیسان 05:06

سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دەكات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی، بەشداری لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان و یەكێك لە یاوەرانی بارزانی نەمر لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی كرد لە قەزای مێرگەسۆر.

پێشمەرگەی قارەمان بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی دوێنێ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لە تەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی هەر لە تەمەنی لاویدا چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان لە شان كرد و یەكێك بووە لە پێشمەرگەكانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد، هەروەها هاوەڵی بارزانی نەمر بووە لە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و چوونیان بۆ یەكێتیی سۆڤییەت.

لەدوای گەڕانەوی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە سۆڤییەت، خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی بەردەوام بووە لە خەبات و كوردایەتی و بەشداری لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا كردووە و هەموو ژیانی خۆی لە ڕێگەی كوردایەتی و بۆ سەرفرازیی گەلەكەی تەرخان كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.