Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:47

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی بەفەرمی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی هەڵەبجە و تەواوی هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەمبارەیەوە رایگەیاند، ناساندنی ئەو شارە وەك پارێزگا كەمترین پاداشتی قوربانی و ئێش و ئازاری خەڵكی تێكۆشەرەكەیتی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "به‌ بۆنه‌ى ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به‌‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موولايه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م كه‌ له‌م پرۆسه‌ درێژه‌دا هاوكار و يارمه‌تيده‌رمان بوون. ئه‌مه‌ مايه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى ئێمه‌ و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه"‌.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه‌ هه‌ر زوو له‌ هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێ كرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى ڕێكاره‌كانى له‌ عێراق و به‌ فه‌رمى ناساندنى وه‌ك پارێزگا‌، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه‌ و خه‌ڵكه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى".

سەرۆكی هەرێم راشیگەیاند "هيوادارين بڕیارەكە ببێته‌ هۆى باشتربوونى ژيان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه‌ و گه‌شانه‌وه‌ و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌ركى هه‌موولايه‌كمانه‌ بێ درێغيكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ين".

لە كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا "هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌واوى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.