Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:45

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماكڕۆن

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆك كۆماری فڕەنسا بڵاوكردەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆك كۆماری فڕەنسا كۆبوونەوە.

لەبارەی كۆبوونەوەكە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە کۆشکی ئیلیزێ له‌گه‌ڵ هاوڕێی ئازیزم سەرۆک ئێمانوێل ماکرۆن کۆبوومه‌وه‌".

سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی هەرێم رایگەیاد "پەیوەندیمان لەگەڵ فەرەنسا زۆر تایبەتە و بەردەوام بەهێزتر دەبێت، ده‌رباره‌ی چۆنیەتیی پته‌وکردنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، گفتوگۆمان کرد".

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی له‌ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی لە پته‌وکردنی سەقامگیریی ناوچەکه"‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.