Erbil 9°C سێشەممە 15 نیسان 07:06

کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی لە فێستیڤاڵی کتێبی پاریس نمایشکرا

کوردستان TV
100%

سێ رۆژە فێستیڤاڵی کتێب لە پاریس بەڕێوەدەچێت و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چەندین کتێبی وەرگێڕدراو بۆ زمانی فەڕەنسی لەسەر کورد بەشدارە و لەو فێستیڤاڵەدا کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی بە زمانی فەڕەنسی نمایشکراوە.

 

رۆژی 22ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس بانگەوازێکی بۆ نووسەرانی کورد بڵاوکردەوە و داوای کرد هەر نووسەرێک کتێبی لەسەر کورد بە زمانی کوردی نووسیوە، لەو فێستیڤاڵەدا بەشداریی بکات.


لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی کتێب لە پاریس تیشک خراوەتە سەر ئەو کتێبانەی کە پەیوەستن بە بابەتی مێژوو، گەنجان، کۆمیک(کتێبی وێنەدار) و ڕۆمان و وتار و شیعر. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵیت؛ "ئێمەش لەوفیستیڤالە بەشدار دەبین بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەدەبەوە نوێنەرایەتی دەوڵەمەندی و فرەچەشنی کولتووری کوردستان بکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.