Erbil 21°C ھەینی 18 نیسان 11:19

مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی ده‌كات

کوردستان TV
100%

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی كرد به‌هۆی كۆچی دوایی دایكییەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/4/2025، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسنامەیەكی بڵاو كردەوە كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-

بەڕێز کرمانج عیزەت سڵێمان بەگ دەرگەڵەیی بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

مه‌سروور بارزانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

10ی نیسانی 2025

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.