له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێم و به چاودێری سه‌رۆك بارزانی، ده‌زگای مه‌دا له هه‌ولێری پایته‌خت 17هه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب ده‌كاته‌وه .
بڕیار وایه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 9ی نیسانی 2025 به به‌شداری ده‌یان ناوه‌ند و ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه ، ده‌زگای مه‌دا 17 هه‌مین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب له شاری هه‌ولێر بكاته‌وه .
له ئێستادا له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانه‌وه ئاماده‌كاری بۆ ڕێكخستنی پیشانگاكه ده‌كرێت له هۆڵی گه‌وره‌ی پیشانگا له‌ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ، بڕیار وایه سه‌دان كتێبی ئه‌ده‌بی و زانستی و ئاینی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و مێژوویی به زمانه جیاوازه‌كان نمایش بكرێن ،هه‌ندێ له كتێبه‌كان له‌لایه‌ن خودی نووسه‌رانه‌وه واژۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ خوێنه‌رانی ئاماده‌بووی پێشانگا .
به‌گوێره‌ی ڕێكخه‌رانی پێشانگاكه ، پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر له ڕۆژی چوارشه‌ممه 9-4 ده‌ستپێده‌كات و تاكو 19-4-2025 به‌رده‌وام ده‌بێت و له ڕۆژانی پێشانگادا چه‌ندین ئیڤێنت و پانێڵی زانستی و رۆشنبیری له‌لایه‌ن نووسه‌ران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.